توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی سەلماندوویەتی خواردنەوەی زیاد لە پێویستی کافایین زیان بە تەندروستی خانمانی دووگیان دەگەیەنێت.
زانایانی بواری پزیشکی لە زانکۆی رۆیاڵ کلۆدیج بەریتانی لە توێژینەوەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە، گەر رۆژانە خانمانی دووگیان زیادتر لە ٢٠٠ میلیگرام، ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە کە کافایینیان تێدایە، زیانی بۆ تەندروستیان هەیە.
روونیشیکردووەتەوە، زیاد بەکارهێنانی کافایین، ئەگەری لەبارچون و منداڵبوونی پێشوەختە لە خانمانی دووگیاندا زیادتر دەکات.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە پێویست ناکات خانمانی دووگیان بە تەواوەتی واز لە خواردنەوەی کافایین بهێنن بەڵکو پێویستە کەمی بکەنەوە.