وەزیرێکی هەرێم تووشی کۆرۆنا بوو

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم  رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و ئەنجامى پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بوو.

د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، کە بەندە وەک هەر هاوڵاتیەکى دیکەى ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و ئەنجامى پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بوو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر رێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردووەو رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.

دەشڵێت، داواى لێبوردنیش لە هەر بەڕێزێک دەکەم کە لەڕێگەى منەوە توشى ئەم پەتایە ببێت، داواش لەو بەڕێزانە دەکەم کە بەرکەوتەیان لەگەڵم هەبوە پشکینى خۆیان بکەن بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسى بۆ سەر تەندروستى کەسوکاریان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیواى تەندروستى و لەش ساغى بۆ سەرجەم خەڵکى کوردستان دەخوازم، ھیوادارم پارێزراوبن و دوربن لەھەمو نەخۆشی و پەتایەک.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا