بە گوێرەی بڕیارێکی
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە لە ٢٥ی مانگی رابردووەوە دەرکراوە، هەناردەکردنی
باری زێڕ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات، بڵاوبوونەوەی ئەم بڕیارەش
نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزاند.
لە بڕیارەکەی
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هاتووە، هەناردەکردنی باری زێڕ لە هەرێمی
کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کراوە.
سەرمەند حاجی عومەر خاوەنی زەڕەنگەری سەرمەند بە (BMC) راگەیاند، ئەم بڕیارە بووە هۆی دابەزینی کتوپڕی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم، بەشێوەیەک لەماوەی تەنها یەک
کاتژمێردا نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەم شێوەیەی خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکان بەم شێوەیە بوون:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٨٤ هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٣٠ هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٩٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک لیرەی
دوبەی بە ٤٠٤ دۆلار.
دوای بڵاوبونەوەی
بڕیارەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا نرخەکان بەم شێوەیە دابەزین:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٧٩ هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٢٦ هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٤ ھەزار دینار
نرخی یەک لیرەی
دوبەی بە ٣٩٩ دۆلار
پێدەچێت بەهۆى
بڕیارەکەى حکومەتى عێراقەوە، نرخى زێڕ بەردەوامبێت لە دابەزین.
دەقى بڕیارەکە: