سە‌ڵاح کوێخا دەستبەرداری پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

سە‌ڵاح کوێخا ئەمڕۆ دەستبەرداری پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بو، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، بەپێی ئەو ساڵانەی پێکەوە کاریان کردوە سە‌ڵاح کوێخا لە هەر شوێنێک بێت بە هەمان دڵسۆزی جارانەوە و بە هەمان گیانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ بەردەوامدەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "پاش چەندین ساڵ لە ماندوبون و هەوڵی دڵسۆزانە و پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوان لە بەرپرسیارێتی، ئەمڕۆ کاک سە‌ڵاح کوێخا ماڵئاوایی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردووە سە‌ڵاح کوێخا لەمەودواش لە هەر شوێنێک بێت بە "هەمان دڵسۆزی جارانەوە و بە هەمان گیانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا