سبه‌ی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی كاره‌بای نابێت

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گەڕەكی هاوكاری ئاگادار دەكەینەوە كە سبەینێ چوار شەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بێ كارەبا دەبن.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (هاوكاری) ماڵەكانی بەرامبەر بۆلینگ فیدەری ( 68) ، رۆژی چوارشە‌ممە (2/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

باسی لەوەشكردوە، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

باسلەوەشكراوە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا