دوای تەواو بوونی وەرزی دانەوێڵەی جوتیاران و پێشکەشکردنی بە سایلۆکانی
هەرێم جوتیاران لە ڕێگەی (BMC)ەوە داوا لە حکومەتی هەرێم
دەکەن پارەی بەروبوومەکانیان بۆ بنێرێت.
شوانە نوری یەکێک لەو جوتیارانەی کە گەنمی پیشکەش بە سایلۆکان کردووە بە (BMC)راگەیاند
"تەنها پارەی بەروبوومی ئەمساڵیان نیە و حکومەت پارەی گەنمی ساڵانی دیکەشی
لایە کە تا ئێستا هیچ برە پارەیەکی نەداوە".
ناوبراو ووتیشی، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جدیی کار لەسەر
ئەو بابەتە بکات و لە خەمی جوتیاراندا بێت و سەرجەم ئەو پارانەی کە ماوە بە
جوتیارانی بدەن".
ئەمە لە کاتێکدایە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (BMC)
راگەیاند "ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران پەیوەستە بە ئەو رێککەوتنەی کە
لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدادا دەکرێت بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت داوای پارەیی
گەنمی جوتیاران بکات دەبێت لەگەڵ عێراق بکەوێتە ڕیککەوتن".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە "پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغداوە
رەوانە دەکرێت، سەرجەم ئەو بابەتانەی کە پەیوەستە بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم
بەغداد، بێگومان زۆر بابەتی دیکەش هەن بە تەنها پارەی گەنمی جوتیاران نیە بوڵکو
سەرجەم ئەو شایستە دارایانەیە کە پێویستە عێراق بۆ هەرێمی بنێرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ جوتیاران دابینکراوە تەنها ٣ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا بۆ ئەوەی سەرجەم جوتیاران پارەی بەروبوومەکانیان وەربگرن پێویستە حکومەت ٨٣ملیار دیناری لەبەردەستدا بێت.