لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فرۆشتگایەكی
بڕیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە،
دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە بەشی پۆلیسی پێنجوێن سکاڵا تۆمار دەکات تۆمەتبارێکیان
دەستگیرکردووە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "تاوانبارەکە فرۆشتگایەکی بڕیووە کە سێ لاپتۆپ و هەندێك
ئامێری كارەبایی تری بردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستا پەراویی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانبارەکە
کراوەتەوە، دەستگیراوە بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كە لەفرۆشگاكە بردبوی.