بەڕێوبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، ژمارەیەکی نوێ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش کۆی هەموو ئەو توشبوانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان ١٩٣کەسە.
لە بەشێکی دیکەی خشتەکەدا هاتووە کە تەنها یەک کەس لە ژێر ئامێری هەناسەداندا ماوە و ٣٤کەسیش لە ژێر چاودێری چردان، شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە".