ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی
کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ وەرگرتنی پۆستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردەوە ئاگاداریەکیشی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێم کرد.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە (BMC)
راگەیاند "بە پێی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، په‌رله‌مانی كوردستان
ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، دەتوانن
خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هەڵبژێرن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە
"به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هاوڵاتیان ده‌توانن
(سیڤی)ى خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/
به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".
جەختیشیکردۆتەوە
"ئەو کەسەی سیڤی پێشکەش دەکات، دەبێت له ماوه‌ی ١٥رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م ئاگادارییه له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، سیڤییەکەی
بنێرێت".
ناوبراو ئەو مەرجانەشی
ئاشکرا کردووە کە پێوستە لەو کەسەدا هەبێت کە خۆی دەپاڵێوێت ئەوانیش ئەمانەن:
- هاونیشتمانی و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
- لانیکەم بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت.
- خوڕه‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یان كه‌تنێكی
ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
- به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی
فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حیزبایه‌تی نه‌كات.
- به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه ده‌سه‌ڵاته
داپلۆسێنه‌ره‌كانی عێراق کردوویانە.