وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیەنراوێکیان سەبارەت بە موچەی
کەمئەندامان بڵاوکردەوە و دەڵێن "ئەوەی باس دەکرێت لەبارەی بڕینی موچەی
کەمئەندامانەوە دورە لە راستیەوە".
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیەنراوێکیان سەبارەت بە موچەی
کەمئەندامان بڵاوکردەوە و ئاشکرایان کردووە "دڵنیایی ئەدەین بە کەمئەندامان کە موچەکانیان نابڕدرێت بەهیچ شێوەیەک،
ئەوەی باس دەکرێت باس لە بڕینی موچە و هاوکاری دورە لە راستیەوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی کارو کاروباری
کۆمەڵایەتی رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای
چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵەو موچەی ئەو موچەخۆرانەدا نەکرێت".
ئەوەش ڕونکراوەتەوە " بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی ئەو
موچەخۆرانە نەکرێت کە ١٠٠ ھەزار دینار وەک ھاوکاریی خاوەن پێداویستی تایبەت
وەردەگرن".