ئەمڕۆ سێشەممە یەکی ئەیلولی ٢٠٢٠، ئاریا رەشاد بەرپرسی بەشی
ھەواڵی کەناڵی ( BMC) سەردانی سەنتەری
میترۆی کرد و لەلایەن رێکخەری میترۆ پێشوازی لێکرا.
بەھۆی ئەنجامدانی چەند بەدواداچوونێک لەبارەی بازرگانیکردن
بەماددەی ھۆشبەر و تێوەگلانی بەرپرسان لەو پرسە و دەستێوەردانیان بۆ ئازادکردنی چەند
بازرگانێک.
ھاوکات دەرخستنی ئەومەترسییانەی لەسەر پەیڕەوکارانی ئاینە
جیاوازەکانە بەتایبەت زەردەشتییەکان، ئاریا رەشاد لەلایەن چەند ژمارە و پەیج و ئەکاونتی
جیاوازەوە ھەرەشەی لێکراوە و مەترسی کەوتوەتە سەر ژیانی.
بۆ گەیاندنی مەترسییەکان بەرپرسی بەشی ھەواڵی کەناڵ( BMC) داواکارییەکانی
گەیاندە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان.
سەنتەری میترۆ وێڕای ئیدانەکردنی مەترسیەکان بۆ سەر بیری
ئازاد، بەڵێنی بەدواداچوون بۆ ئەو ھەڕەشانە دەدات.