بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بدرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلول بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٣٨ کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ بە شێوازی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.
رونیشیکردووەتەوە، کارنامەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.