کەمێک لەمەوبەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغداد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە فرۆکەیەکی تایبەت لە لوبنانەوە گەیشتووەتەوە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.
بڕیارە ماکرۆن چاوی بە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری بەغداد بکەوێت.
پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە ئامانج لە سەردانەکەی هاوکاری کردنی عێراقە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری.