ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلیەکان نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی ئاب دیاری‌کرا.
قائیمقامەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (105) بۆ (120) سه‌عات كاریان كردوە.
روونیشیکردووەتەوە، نرخی ئەمپێرێک كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی ئه‌یلولدا (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.