کۆمەڵەی پەرلەمانی باکوری ئەفریقا سێ سەرکردەیان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پاڵاوتووە.
سایتی المصري اليوم بڵاویکردووەتەوە، پەرلەمانەکانی باکوری ئەفریقا هەریەکە لە (عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر)، (سلڤاکیر، سەرۆکی باشوری سودان) و (عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان) پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
ئاشکراشی کردووە، ئەو سێ سەرکردەیەی کیشوەرە ئەسمەرەکە رۆڵی تایبەتیان گێڕاوە لە بەدیهێنانی ئاشتی لەناوچەکە بە تایبەت لە سوداندا هەر بۆیە پاڵێوراون.