ژن و پیاوێک بەم هۆکارە لە ماڵێکدا دەستگیرکران

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ژن و پیاوێکیان بەتۆمەتی دزینی ١٨ وەرەقە و حەوت ملیۆن دینار لە چەند ماڵێک دەستگیرکردووە.

پۆلیسی کەرکوک لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بەسەرپەرشتی رائید سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی ئازادی، دو تۆمەتبار کە ژن و مێردێکن بەناوەکانی (ل ، م ، هـ و ک ، هـ ، ع) دەستگیرکردووە، کە هەستاون بەدزینی هرزارو ٨٠٠ دۆلار و حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لە چەند ماڵێکی شاری کەرکوک.

ئاشکراشیکردووە، هەردوو تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە چوونەتە چەند ماڵێکەوە و پارەیان دزیوە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا