بڕیارە بۆ یەکەمین جار دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار هاندەران بگەڕێنەوە ناو یاریگاکان.
یانەی لایبزیگی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لە دەسەڵاتی ناوخۆیی رەزامەندی ئامادەبوونی هەشت هەزار و ٥٠٠ هاندەریان، لە یاری نێوان یانەکەیان و یانەی ماینز وەرگرتووە لە چوارچێوەی خولی ئەڵمانی.
بڕیارە یارییەکە لە ٢٠ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، پێویستە رێککارە خۆپاریزییە تەندروستییەکان بە گوێرەی پرۆتۆکۆڵێکی تەندروستی بەڕێوەبچێت.