لاهور شێخ جەنگی و نوری مالکی بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکاریەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.

لەکۆبونەوەکەی نێوان لاهور شێخ جەنگی و نوری مالیکی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌ کران، هەروەها باسیش لە پەیوەندییە سیاسی و مێژوییەکانی نێوان هەردولاش کرا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەی نێوان لایەنی حکومەتی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا بەشداربن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا