ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، دەستوەردانی دەرەکی عێراقی لاواز کردووە.
ئەمڕۆ چوارشممە بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە شاری بەغداد پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا ماکرۆن رایگەیاند، عێراق بە قۆناغێکی مێژووی جیاوازدا لە رووبەڕوبوونەوەی دەستوەردانی دەرەکیدا تێدەپەڕێت کە وڵاتەکەی لاوازکردبوو.
روونیشیکردەوە، فەرەنسا هەمیشە لەپاڵ عێراقدایە، لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنیدا.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، قبوڵی ناکەن عێراق ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشەی لایەنە دەرەکییەکان، هاوکات جەختی لە وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە کرد.