بەهۆی دروستبوونی گرژی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، دانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ لە یەکەمین کۆبوونەوەی وەرزی نوێی پەرلەمانی کوردستان چەند پرسێک کرابووە بەرنامەی کاری کۆبووەکەوە وەک ( ئەرک و مافەکانی نەخۆش، بەکرێدان و فرۆشتنی مایەکانی حکومەت).
لەدوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان پەرلەمانتاران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.