هاوڵاتیان لەم جۆرە مامەڵەیە ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی کڕینی زێڕ بە قەرز و نرخێکی گران و فرۆشتنەوەی بە نرخێکی کەمتر دەڵێت، "زۆربەی شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە یان لە خودی خۆیاندا حەرامن یان سەردەکێشن بۆ حەرام، لەبەر ئەوەی فرۆشتنی هەر کاڵایەک پێش وەرگرتنی حەرامە."

ئەنجومەنی فەتوای هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر ئاشکرایە ئەم مامەڵانە فێڵێکن بۆ ریبا و سوو خواردن چونکە ئەو کەسەی کاڵاکان دەکڕێ بە قەرز بۆ ئەوەی نییە سود لەو کاڵایانە وەربگرێ بۆ خۆی، بەڵکو تەنها مەبەستی ئەوەیە پارە و سیولەی بێتە سەر."

روونیشیدەکاتەوە، "زەمانەتێک و کەفالەتێک لەم مامەڵانەدا نیە و شاهید و نوسینیشی تیادا نیە، ئەوەش سەر دەکێشێ بۆ فەوتانی ماڵی خەڵکانێک و روودانی چەندین کێشە و دووبەرەکی لەناو خەڵکدا."

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لەو جۆرە مامەڵانە بپارێزن و پارە حەڵاڵەکانیان تێکەڵ بە حەرام نەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا