دوای ئەوەی ڕۆژانە لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی
تایبەت بە کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆر توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت، یەکێک لە پزیشگەکانیش دەڵێت
"هیچ جێگەیەک بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەماوە ئەگەر حاڵەتی فریاکەوتنی خێراش
بێت".
رەنج ئازاد سەرپەرشتیاری پزیشکی نەخۆشخانەی
ئاسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (BMC)راگەیاند
"رۆژانە سەرەڕایی ئەوەی ژمارەیەک لە نەخۆشەکان چاک دەبنەوە و نەخۆشخانە بە جێدەهێڵن
بەڵام لە ئێستادا نەخۆشخانەکەی ئێمە هیچ جێگەیەکی بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەماوە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی نەخۆشەکان لە ژێر
چاودێریی چڕدان، سەبارەت بە کەرەستەی پێویستی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو
"کەرەستەی پێویستمان لەبەردەستە ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە هیچ جێگەیەک بۆ
وەرگرتنی نەخۆش نەماوەتەوە".
سەبارەت بە ئەو ئامارانەی کە ڕۆژانە
بڵاودەکرێتەوە و لێدوانی جیاوازی بەشێک لە بەرپرسانی تەندروستی سەبارەت بە
ئامارەکانی کۆرۆنا رەنج ئازاد ووتیشی "لێدوان سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی
و ئەو ئامارانەی کە بڵاودەکرێتەوە سەرجەمیان راستن وهەرکەسێکیش گومانی لەوە هەیە
کە نەخۆشخانەکان چۆڵن دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانەکان بکات و دەبینێت کە بارودۆخی
نەخۆشەکان چۆنە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر
توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت و بەشێک لەو نەخۆشانەش گیان لەدەست دەدەن و
ژمارەیەکیشیان چاک دەبنەوە و نەخۆشخانە بەجێدەهێڵن.