هاوردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان راگیران

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆیەکان و گرنگیدانی زیاتر بەو بەرهەمانەی کە لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، هاوردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان راگیران.

دوای ئەوەی لیژنەیەک لە قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆیەکان و گرنگیدانی زیاتر بەو بەرهەمانەی کە لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت پێکهێنرا، هاوردەکردنی تەماتە و خەیار و بیبەر و بەشێکی دیکەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان راگیرا.

شاخەوان بەکر بەرێوبەری گومرگی دەروازەی باشماخ بە (BMC)راگەیاند " لە ئێستادا هێنانی هەندێک لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان راگیراوە ئەوەشی هاوردەدەکرێت باجێکی زۆری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی ئەو هاوردەیەش بە تەواوی کەمبکرێتەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو "ئەم کارە لە پێناو ئەوەیە کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە ئێستادا سەرەڕایی ئەوەی بەشی زۆرێک لە دانیشتوانی هەرێم دەکات لە هەمان کاتدا هەندێک لەو بەرهەمانەش رەوانەی ناوچەکانی خوارووی عێراق دەکرێت".

 

ڕونیشیکردوەوە، مەبەستمانە گرنگی زیاتر بە ئەو بەرهەمان بدرێت کە لەناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت بۆ ئەوەی جوتیاران توشی زیان نەبن و سەرجەم بەرهەمەکانیان ساغبکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا