دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی ئازادکرا

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیس لەناو نوسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی شوان عادل-یان وەک بەڕێوەبەری کەناڵەکە دەستگیرکرد.

لەوبارەیەوە رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بە (BMC) راگەیاند، ئێمە وەک سەنتەری میترۆ بەدواداچوونمان بۆ کردووە، ناکرێت رۆژنامەنووس دەستگیربکرێت، دەکرێت هەم بەکافەلەت ئازاد بکرێت، هەم لەرێی غرامەی مادییەوە سزا بدرێت".

پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاندووە، بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتی، دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەیە لەلایەن دادگاوە، بۆیە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ رۆیشتوون دەستگیریان كردووە.

روونیشیکردووەتەوە، "هەركەسێك لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت بانگهێشتی ناكەین راستەوخۆ دەچین دەستگیری دەكەین".

ئەمە لە کاتێکدایە هێزێکی پۆلیس لە ناو نوسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی شوان عادلی وەک بەڕێوبەری کەناڵەکە دەستگیرکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا