ئەم مانگەش موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی(٢١٪)دابەش دەکرێت و ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "لە هەفتەی ئایندەوە دەست دەکەن بە بەدواداچوون بۆ داهاتی خالە سنوریەکان، بۆ ئەوەی لێبرینی (٢١٪)موچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.
زیاد جەبار ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە(BMC)راگەیاند
" ئەم مانگەش موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی(٢١٪)دابەش دەکرێت، تا ئەو کاتەی
دەتوانرێت چاکسازی لە ئەو سێکتەرانەدا بکرێت کە داهات بۆ هەرێم دەگەرێنێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەفتەی ئایندەوە دەست دەکەن بە بەدواداچوون بۆ
داهاتی خالە سنوریەکان و راپۆرتێکی تایبەت ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لێبرینی (٢١٪)موچەی فەرمانبەران چارەسەر
بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و
دابەشکردنەکەی پەیوەستە بە ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەکرێت و ئەو چاکسازیانەی کە دەبێت بکرێت".
ووتیشی "هەوڵێکی جدی هەیە و ئەوەش پێویستی بە ئەوە هەیە کە بڕیاری جدی بدرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت کێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەربکرێت".