کامیل ژیر: هەندێک کەس بۆ پۆست و پلە خۆیان کرد بە ناو پارتیدا

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

کەسایەتیەکی سیاسی کورد باس لە ئەزموونی خۆی لەگەڵ بەشێک لە حیزبە کوردیەکان دەکات و دەلێت "حیزبایەتی گەورەترین دەردی کوشندەیە بۆ گەلی کورد".

کامیل ژیر نوسەر و سیاسی مێژوی کورد لە بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی بینەر رایگەیاند "بەداخەوە هەندێک کەس لەناو حیزبی پژاک و پاسۆک لە پێناو پلە و پۆست  وازیان هێنا و چونە ناو پارتی".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناوبراو ووتیشی، ئەوە ماوەیەکی زۆرە لەوە گەیشتووە کە حیزبایەتی گەورەترین دەردی کوشندەیە بۆ گەلی کورد.

رونیشیکردۆتەوە، بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو کات لە پێناو پۆست و پلە و پارە خۆیان فرۆشت و لەسەر ئەو بیروباوەرە نەمان کە لەسەری بوون.

http://https//www.facebook.com/watch/?v=615772835711966&extid=CAdjCWTpeNqPAvOA

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا