ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماکرۆن

کوردستان 02/09/2020

Alternate Text

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان، ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێكرد.

ماكرۆن پشتگيريى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپاتكرده‌وە و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه‌ سه‌قامگيريى عێراق به‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌بێت.

هاوکات ماكرۆن دووپاتیكرده‌وه،‌ كه‌ له‌ سه‌ر‌دانی داهاتوويدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته‌ هه‌ولێر و له‌ نزيكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا