میدیای فەرمی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان ، روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، تەندروستیی "زۆر باش و جێگیرە".
لە روونکردنەوەکەدا
ئەوەش خراوەتەڕوو، گوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کراوە کە دۆخی تەندروستیی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ناجێگیرە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە
رەوشی تەندروستی خاتوو هێرۆ زۆر باش و جێگیرە".
ھێرۆ ئیبراھیم
ئەحمەد ناسراو بە ھێرۆ خان لە ساڵی (١٩٤٨) لەدایکبووەو تەمەنی ٧٢ ساڵە، خێزانی جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی عێراقە و کچی نووسەر و رۆشنبیری کورد، ئیبراھیم ئەحمەدە.
دەقی روونكردنەوەکە:
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی
لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە،
هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكە رەوشی
تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە.