بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوام لەسەرجەم دادگاکانی پارێزگای دهۆک راگیرا.
بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کە وێنەیەکی دەست BMCکەوتووە، بڕیاردراوە بە راگرتنی دەوام لەسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی پارێزگای دهۆک و سەرجەم دادگاکانی سنوری پارێزگاکە، لە ٦ی ئەیلول بۆ ٩ی ئەیلول.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەری پاش ئەوە دێت ژمارەیەک کارمەندی دادگاکان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.