شارەزایەکی روسی رایدەگەیەنێت، هەلگرتنی مۆبایل لەناو گیرفاندا لەرووی تەندروستییەوە گونجاو نییە.
فلادیسلاڤ محەمەد، پزیشکی روسی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی مۆبایل لەرووی تەندروستیییەوە گونجاو نییە و زیانی هەیە، لەهەمان کاتیشدا هەڵگرتنی لەناو گیرفاندا هەمان زیانی هەیە.
ئەو پزیشکە دەڵێت، هەڵگرتنی مۆبایل لەناو گیرفانی پانتۆڵدا زیان بە کۆئەندامی زاووزێ دەگەیەنێت.
تیۆرێکی زانستی هەیە، کە دەڵێت جەستەمان ئامێرێکی کارۆموگناتیسییە هاوشێوەی مۆبایل، و کارلێک لەگەڵ بوارێکی کارۆموگناتیسی دیکەدا دەکات، ئەمەش دەبێتەوە هۆی کاریگەری چالاکییە کیمیاوەییە زیندەییەکان.
هەرچەندە توێژینەوەکان رادەی ئەو کاریگەریانەیان دیاری نەکردووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت هەندێک جار زیانی هەیە بەڵام بە شێوەیەکی بەردەوام نا.