به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق،
ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی له پۆسته ئیدارییه‌كان و حكومییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدرا
و له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه كاری پێده‌كرێت.
له نووسراوێكی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق، هاتووه كه "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بڕیاریدا گۆڕانكاریی له‌ژماره‌یه‌ك پۆستی ئیداریی و حكومی ئه‌نجام بدات به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌ستور پێیداوه".
له نووسراوه‌كه‌دا ئەوەش خراوەتەڕوو كه
"خالید سه‌ڵاحه‌دین موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌كی
بگوازرێته‌وه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی قه‌رز له وه‌زاره‌ت".
هەر بەپێی نووسراوەکە، "پرین عبدولسه‌لام
قاسم خه‌فاف، ده‌ستنیشانكراوه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی عێراقی بۆ گه‌شه‌پێدانی
ده‌ره‌كی".
بڕیاریش دراوه به "گواستنه‌وه‌ی ره‌شاد
خزه‌یر وه‌حید به‌ڕێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو له فه‌رمانگه‌ی ئابووری وه‌زاره‌ت بۆ
بانكی هاریكاری كشتوكاڵی و راسپاردنی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كه".
لە بەشێکی دیکەشیدا ئەوە هاتووە، "ناجحه
عه‌باس عه‌لی، له یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی دڵنیابوون له فه‌رمانگه‌ی
ئابووریی بكرێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه".
له كۆتایی نووسراوه‌كه‌دا، هاتووه كه،
"حسێن عه‌لی محێسن ئه‌لزه‌یدی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ڕافیده‌ین
بكرێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌كه".