ویستی بە نەشتەرگەری جوانکاری خۆی بکات بە یەكێک لە شازادەکانی بەریتانیا

هەمەرەنگ 03/09/2020

Alternate Text

کچێکی ئەمریكی بڕی ٢٥ هەزار دۆلار خەرجدەکات، لە نەشتەرگەری جوانکاریدا تا خۆی بکاتە هاوشێوەی مێگان مارکڵ شازادەی سەکسس.

 سایتی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەکسۆشیتڵ جریر، تەمەن ٣٦ ساڵ، زۆر سەرسامی شازادە مێگان مارکڵ هاوسەری شازادە هاری شازادەی بەریتانیا بووە، بۆیە بڕیاریداوە لە رێگەی نەشتەرگەری جوانکارییەوە هاوشێوەی وەک ئەو لێبکات.

جریر، نەشتەرگەری جوانکاری لوت، لابردنی چەوری زیادە، نەشتەرگەری چەناگەی کردووە و بڕی ٢٥ هەزار دۆلاری خەرجکردوە.

لەدوای نەشتەرگەرییەکانیشی رایگەیاندووە، دڵخۆشە بە گەیشتنی بەو ئەنجامە و خۆی بە دڵە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا