ئەو پێنج کەسەی دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر لاڤان ئازادکران

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

دادگای تاوانی هەولێر ئەو پێنج کەسەی ئازاد کرد کە بە تۆمەتی رفاندن و پلاندانان بۆ دەستدرێژیکردنە لەسەر لاڤان، کچە هەشت ساڵانەکەی هەولێر دەستگیر کرابوون.

خەرمان سمایل، پارێزەری (رووناک عومەر)، کە زڕدایکی لاڤانە رایگەیاندوو، رۆژی چوارشەمممە لە دادگای تاوانی هەولێر دانیشتنی دۆسیەی ئەو پێنج تۆمەتبارە بەڕێوەچوو کە بەگوتەی باوکی پلانیان بۆ رفاندن و بێهۆشکردن و دەستدرێژیکردنە سەر کچەکەی دانابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەکی درووست، دادگا هەر پێنج تۆمەتبارەکەی ئازادکرد".

لەبارەی بەڵگەکانیش ئەو پارێزەرە ئاشکرایکردووە، "دادوەر بەپێی ماددەی ٣٩٣ی لواتە، پێنج کەسی دەستگیر کردبوو، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەبوو بێجگە لە راپۆرتێکی پزیشکی کە ئەویش دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە ئامادەکرابوو، بەڵام دادوەر بڕوای بەم بەڵگەیەش نەبوو، بۆیە بڕیاری ئازادکردنی هەر پێنج تۆمەتبارەکەی دەرکرد".

پێشتر  لوقمان. ئیسماعیل، باوكی لاڤان راگەیاندبوو، کە رۆژی 3-4-2019 لەكاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە کچەکەی لەلایەن سێ كەسەوە بە فێڵ رفێندراوە و دوای ئەوەی بە حەب بێهۆش کراوە دەستدرێژی سێكسی کراوەتەسەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا