سوودەکانی رۆیشتن لەسەر نوکی پێ

تەندروستی 03/09/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی سەلماندوویەتی رۆیشتن لەسەر نوکی پێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی یۆتای ئەمریکا ئەنجامدراو دەرکەوتووە، رۆیشتن لەسەر نوکی پێ بە شێوەیەکی رێکخراو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش.

لە توێژینەوەکەدا ٢٧ کەس بەشداریان کردووە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠-٤٠ ساڵیدا بووە و سەرجەمیان چەند جۆرێکی جیاواز وەرزشیان ئەنجامداوە.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی ئەو کەسانەی لەسەر پاژنەی پێ رۆیشتون کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر جەستەیان نەکردووە، بەڵام ئەوانەی لەسەر نوکی پێ رۆیشتون بە رێژەی ٨٣٪کاریگەری لەسەریان هەبووە.

توێژەران دەڵێن، ئەو کەسانەی لەسەر نوکی پێ دەڕۆن ماسولکەکانی پشت و قاچیان و جومگەکانیان زیاتر چالاک دەبێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەدەن رۆژانە بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەر نوکی پێ بڕۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا