Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆمەتباری کوژرانی هاوڵاتییەکەی عەربەت دەستگیرکرا

کوردستان

بینراو 32

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ١٩ی ئابی ئەمساڵ تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتوی قەزای سەیدسادق کە بڕێک پارەی پێبوە لەگوندێکی نزیک عەربەت دۆزرایەوە، هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێكیان لەسەر ئەو رووداوە دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ١٩ ئەم مانگە تەرمی هاوڵاتییەک لە  لەگوندێکی نزیک عەربەت کە "چەند گولـلەیەکی بەجەستەیەوە بوە و سوتێنراوە" دۆزرایەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار (ب ، م ،س) لەدایكبوی ساڵی ١٩٩١، دانیشتوی قەزای سەیدسادق لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت و لەئێستادا راگیراوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییە ناوی ( د ، ر ، س ) تەمەنی ٣٦ ساڵە و دانیشتوی  قەزای سەیدسادقە بە وتەی خێزانەکەی بڕێک پارەی پێبوە کە گومان دەکرێت "روداوی کوژرانەکەشی لەسەر ئەوەبوبێت کە پارەی پێبوە، دوای چەند رۆژێک دیارنەمانی تەرمەکەی لەگوندێکی نزیک عەربەت دۆزرایەوە کە  شوێنەواری دو فیشەکیش بەتەرمەکەیەوە دیاربووە".

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو هاوڵاتیە پیشەی کاسبکار بوە و خێزانەکەی دەڵێت، "تەلەفۆنێکی بۆ هاتوە و وتویەتی بۆ شوتی رنین دەچم بۆ پێنجوێن"، لەو کاتەشەوە کە لەماڵ دەرچووە دەنگی نەماوە، کاتێکیش تەرمەکەی دۆزراوەتەوە نەپارەکەی پێ بووە و نەک مۆبایلەکەشی، لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتووەنەتە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP