لاهور شێخ جەنگی: نابێت پرسی مووچە بخرێتە ناو ململانێی سیاسی و موزایدەی پێوەبکرێت

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئامادەكاریی بۆئەو پرۆسەیە، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکەن و لاهور شێخ جەنگییش رایگەیاند، "نابێت پرسی رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە ناو ململانێی سیاسی و موزایدەی سیاسی  پێوەبکرێت".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەکرد، ئەمرۆ لە بەغدا پێشوازی کردوە لە جینین هێنس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق، لە دیدارێکدا باس لە دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و ناوچەكە کراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەدیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئامادەكاریی بۆئەو پرۆسەیەش باس کراوە و "جەختمان لەوە کردەوە کە ئەو پرۆسەیە بكرێتە دەرفەتێك بۆ زیاتر سەقامگیربونی بارودۆخی عیراق و فەراهەمكردنی مافەكان".

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، بە پێویستمان زانی کە هەردولا هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، "داواشمکرد کە نابێت پرسی ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە ناو ململانێی سیاسی و موزایدەی سیاسی  پێوەبکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا