هێڕشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە سوریا ١٦ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 03/09/2020

Alternate Text

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل لە سوریا ١٦ کوژراوی لێکەوتەوە، کە ژمارەیەکیان چەکداری عێراقین.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی ٩ هێرشی موشەکی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزور لانی کەم ١٦ کەس کوژراون کە ژمارەیەکیان ئەو چەکدارە عێراقییانەن کە مەیلیان بە لای ئێراندایە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ٤ی مانگی رابردوو لە هێرشیکی دیکەدا ژمارەیەک چەکداری سەر بە ئێران لە سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا