پاش ئەوەی چەند کەسێکی نادیار هێرشیان کردە سەر
پەنابەر "رێبوار کەریم" لە وڵاتی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا، دوێنێ تهرمهكهی
هێنرایهوه ههرێمی كوردستان.
دهزگای لوتكه بۆ كاروباری پهنابهران بڵاویكردهوه،
لەکۆتای مانگی ئابی ٢٠٢٠دا لە وڵاتی ئەڵمانیا چەند کەسێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر
پەنابەرێکی گەنجی کورد، کە تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە و تاوانبارانیش دەستگیر نەکراون
وە حکومەتی ئەڵمانیا تا ئێستا ئامادە نییە هیچ زانیارییەک بڵاو بکاتەوە و لێدوان
نادات دەربارەی رووداوەکە.
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا برای کۆچکردوو هاوڕێ
کەریم بە دەزگای لوتکەی راگەیاند کە براکەیان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە
چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر، وە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
رێبوار کەریم خەڵکی قەزای چەمچەماڵ بووە وە پەنابەرێکی
بەڕەگەز کورد بووە لە شاری دۆرتمۆندی سەر بە وڵاتی ئەڵمانیا ژیاوه، هەروەها هەڵگری
مافی پەنابەرێتی بووە و خاوەنی منداڵێکە.
دهزگای لوتكه ئاماژهی بهوهشكردووه، ئێوارەی
دوێنێ تەرمی ڕێبوار کەریم گەیشتەوە خاکی کوردستان و پاش گەڕاندنەوەی تەرمەکە، شەوی
٣/٩/٢٠٢٠ لە زێدی خۆی لە قەزای چەمچەماڵ بەخاك سپێردراوە.