وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە
٢٤ کاژێری رابردوودا ٦٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ-ی نۆ-ی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی
هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دوایین ژمارەی تووشبووان و مردووان بە کۆرۆنا
بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ هاووڵاتییەک لە کەرەنتینە نەماون و لە کۆی چوار هەزار و ٦٩٨
پشکنینی نوێ ٦٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە تۆمارکردنی ئەو ژمارانە، کۆی گشتیی
تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٣٠ هەزار و ٥٣٥ کەس، هەروەها ١٩
هەزارو ٣٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و ١٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام
جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان
بن و دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن و لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوورکەونەوە.