به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
رایگه‌یاند، ته‌رمی مێردمنداڵێك كه به‌رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه و هیچ
ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه
هه‌یه ئاگاداریان بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاگادارینامه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانی،
هاوڵاتیانی له‌بوونی ته‌رمی مێردمنداڵێك له‌ڕه‌گه‌زی نێر له‌پزیشكی دادوه‌ری
سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌روداوێكی
هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه، هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه،
تكایه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی ١٠٤ و ١٠٥.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه،
كاتژمێر ٣:٠٠ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری پرادۆ له‌نزیك زانكۆی ئیشك
له‌شاری سلێمانی له‌مێردمنداڵێكی داوه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی ١٥ بۆ ١٦ ساڵ ده‌بێت
و له‌ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی،
دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو تیمه فریاگوزارییه‌كانی
دیكه، كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدرا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه
به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه.