بۆ ئەنجامدانی چاکسازی گۆران بڕیاریدا لە ناو حکومەت بمێنێتەوە

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە و سکرتێرى جڤاتى گشتی بزوتنەوەکەش دەڵێت " پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا".

پێشڕەو رەئوف سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی بزوتنەوەکە رایگەیاندووە "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دوو تەوەر بووە، یەکەمیان پرسى خۆڕێکخستنەوە و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کاروبارەکانى رابردوو، تەوەرى دومیش تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن و تێڕوانینى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق و گۆڕانکاریەکان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو " یەکێکی دیکە لە تەوەری باسەکان پرسى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەکە گفتوگۆیان بووە".

بە گوێرەی زانیاریەکانی(BMC)بزوتنەوەی گۆران پرسی مانەوەی لە حکومەت و کشانەوەی لە حکومەتی تاوتێکردوە و بڕیاریداوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەت بمێنێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا