ئاماری کۆی ئەو نەخۆشانەی بڵاوکرانەوە کە تا ئێستا پلازمایان
وەرگرتووە و بە پێی ئامارەکە ژمارەیان زیاترە لە هەزار کەس.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی
لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری کۆی ئەو نەخۆشانەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا
پلازمایان وەرگرتووە.
بە پێی ئامارەکان کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان
وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر (١٠١٣) نەخۆشە.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٦٠٩کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.