پارتی و یەكێتی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانیان کۆدەبنەوە

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

بریارە هەردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانیان کۆببنەوە.

عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە "لە ماوەی رابردوودا دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان توانرا تا رادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوانمان ئاسایی بكەینەوە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش ئەنجامبدرێت و بەڵام ئەوەی کە لەئێستادا گرنگە ئەوەیە  پەیوەندیی نێوان ھەردوو حیزب ئاسایی دەكرێتەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ئاسای بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەرهەمی ئەو کۆبوونەوانە بووە کە کراوەکە وایکردووە پەیووەندیەکان بەرەو ئاساییبوونەوە بەرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا