فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنورەکانی کوردستانیان بۆردومان کرد

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

بۆ جاری دووەم فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی كوردستانیان كرد، تا ئێستاش بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هاوڵاتی شەهید بوون.

ئیحسانی چەلەبی بەرێوبەری شارۆچکەی سیدەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (BMC)راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا، بۆردومانی دوو شوێنیان لەناوچەی سیدەكان كردووە، بەڵام بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چەندین جار و بەردەوامیش بۆردومانی ئەو ناوچانەیان کردووە چەندین زیانیش بەر ناوچەکەیان گەیشتووە".

ڕونیشیکردەوە، بەبیانوی بوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا سوپای تورکیا بە فرۆکە بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات و تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هاوڵاتی شەهید بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە ٩٠٠دۆنم زەوی بە بۆردومانی تورکیا و ٦٠٠دۆنم بە بۆردومانی سوپای ئیران سوتاون.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی‌ ئەمڕۆش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی‌ ناوچەی‌ برادۆستیان كرد و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی بەشێك لە چیاكانی سنوورەكە كەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا