سەبارەت بە کاتی دەوامی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمی کوردستان
راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە دەلێت " پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت لە
کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ دەوام بکەن".
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی
فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ".
لە بەشێکی دیکە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە کاتی دەوامیشدا
پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی
هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه
گشتییه‌كان".
دەقی راگەیەنراوەکەی حکومەت:
پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە
یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی
خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو
باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت
و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩
و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠ جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و
سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی
ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە
و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و
پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە
ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا
(٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویسته له كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت
رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د.جوتیار
عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
٢٠٢٠/٩/٣