کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی
١٠٠مەتری شاری سلێمانی ئەنجامی کارەکانی بڵاوکردۆتەوە دەلێن "لە ماوەی ٥٠
رۆژی کارکردن لە شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی ١٦کیلۆمەتر کاری پاکردنەوەی شەقامەکە
تەواوبووە".
کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی
١٠٠مەتری شاری سلێمانی ئەنجامی کارەکانی بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کارەکانی
جێبەجێکردنی شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لە ماوەی ٥٠
رۆژی کارکردن لە شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی ١٦کیلۆمەتر کاری پاکردنەوەی شەقامەکە
تەواوبووە و لە قۆناغی دووەمدا لە نیووەی یەکەمی شەقامەکەدا دروستکردنی قەنتەرەکان
دەستیپێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی
رابردوودا لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی کارەکان
لە پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و شارەوانی سلێمانی و لایەنە
پەیوەندیدارەکان سەردانی پڕۆسەی شەقامەکەیان کردووە.