وەزارەتی پەروەردە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر
بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا سێ قوتابی لەقوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی
خوێندن دەشکێنن هاتە دەنگ.
وەزارەتی پەروەردە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر
بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا سێ قوتابی لەقوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی
خوێندن دەشکێنن هاتە دەنگ و رایانگەیاندووە "پاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک کە
تیایدا سێ قوتابی لەقوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی خوێندن دەشکێنن کە موڵکی گشتیە بەهەمولایەکی
رادەگەیەنین کە سەرجەم ئەو کەسانە سزا دەدرێن".
ئەوەشیان خستۆتەڕوو "پاش بەدواداچوون ناوی
قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون و وەزیری پەروەردە بەرێوبەری
گشتیی پەروەردەی هەولێری راسپاردووە کە رێککاری یاسایی و کارگێریی پێویست
لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر".