بە بریارێک و بە فەرمانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی یاسا هەڵوەشێنرایەوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی
لیوای یاسایی جه‌واد كازم، به‌رپرسی هێزه‌كانی پاراستنی یاسای له‌سه‌ره، به‌بڕیاری
كازمی، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و سه‌رجه‌م
ئه‌ندامه‌كانیشی ده‌خرێنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئەوە هاتووە، هێزه‌كانی پاراستنی
یاسا كه تایبه‌ت بوون به پاراستنی خۆپیشانده‌ران، به‌گوێره‌ی نوسراوێك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
و له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس به‌شێك به‌ناوی پاراستنی یاسا ده‌كرێته‌وه و له‌و
به‌شه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.