بڕیاری زیادکردنی کاتەکانی دەوام لەم دوو پارێزگایە جێبەجێ ناکرێت

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی ئەمشەو، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لەمەودوا پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ ، بریکاری وەزیری ناوخۆش دەڵێت، درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین جێبەجێناکرێت.

لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا رایگەیاندووە، درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بەلێبڕینی موچەوە، بڕیارێکی نامەنتیقیی و دیراسە نەکراوەو لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین جێبەجێناکرێت.

ئەم قسانەی لیوا چەتۆ ساڵح لە کاتێکدایە، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٠".

ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت دەکەنەوە لە سەر پابەندبونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە  وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامەزراوەکانیان.

جوتیار عادل ئەوەشی خستەڕو، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا