درەنگانی شەوی رابردوو، ئاگر لە شاخی
گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی بەرچاوی سوتا.
درەنگانی شەوی رابردوو، ئاگر لە شاخی
گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی بەرچاوی سوتا، بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەکو
ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەو بایە
خێرایەی کە لەسەر ئاگرەکە بوو وایکرد ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات و ئاگر تا نزیکی مالەکانی
گۆیژەی سێ لەشاری سلێمانی نزیک ببێتەوە.
ئەگەرچی تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتنە شوێنی
ئاگرەکە بەڵام بەهۆی زۆری و بەربڵاوی ناوچەی سوتانەکەوە، نەتوانراوە بە زووی
کۆنترۆڵبکرێت.